بۆچی خۆر لە ئاوابووندا سوور دەنوێنێت
دەبێت سەرەتا بیهێنینە یادی خۆمان کە تیشکی ڕۆژ تێکەڵەیەکە لە تیشکی ڕەنگەکان، زۆر سروشتییە ئەو تێکەڵە تیشکە، لە بەرچاوی ئێمەدا سپی بنوێنێت.
بەڵام کەش و هەوا، کە گەردیلەکانی هەوا و تۆز و هەڵمی ئاو و پیسییەکانی ترە، بۆیە کاتێک تیشک بە ناویاندا تێدەپەڕێت، ئەو تەنە وردانە ڕەنگی جۆراوجۆر دروست دەکەن.
بەمجۆرەش کە ڕەنگی وەنەوشەیی و شین و سەوز لە ڕەنگەکانی سوور و زەرد زیاتر پیشان دەدات، کاتێکیش خۆر ئاوا دەبێت وامان لێ دەکات هەردوو ڕەنگی سوور و زەرد لە ڕەنگەکانی تر زیاتر ببینین، بەم جۆرەش خۆر ئاوا بوون سوور دەبێت، بەو بۆنەیەوە بڵاو بوونەوەی تیشک دەبێتە هۆی شینی ئاسمان، چونکە هەردوو ڕەنگی شین و وەنەوشەیی، شەپۆلەکانیان کورتە و شەپۆلەکانی تیشکی سوور دە بەرامبەر بڵاو تر دەبنەوە.
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە تیشکی سوور ڕاستەوخۆ دێتە کەش هەوامانەوە، لە کاتێکدا شەپۆلە شینەکان ڕاستەوخۆ نایەنە ناو کەش و هەواوە، بەڵکو بەهۆی ئاو و هەاو و گەردیلەکانی تۆزەوە تیایدا بڵاو دەبێتەوە، ئەو تیشکە پرش و بڵاوەیە وا دەکات ئاسمان بە شینی ببینین.